Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:35

لە رانیە كەسێك دەستگیر كرا.. بزانە چ فێڵێكی لە زۆرێك لە هاووڵاتییان كردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەم دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە هەڵساوە بە فێڵكردن لە زۆرێك لە هاووڵاتییان و بەوهۆیەوە قازانجێكی زۆری كردووە.

پۆلیسی راپەڕین بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هێزەكانمان لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كرانەوە لە جۆرێك لە جۆرەکانی تاوانی فێڵكردن لەلایەن تۆمەتبارێک كە بەفێڵی هاوكاریكردنی چەند هاووڵاتییەک بەناوی کاری خێرخوازییەوە پێناسەكانیانی بەدەست هێناوە.

بڵاویشی كردەوە: دواتر بەو پێناسانە هەستاوە بەدروستكردنی كارتی بانقی و ئینجا ئەو كارتانەی بەكارهێناوە بۆ بازرگانی و وەرگرتنی دۆلار لە بانکەکان.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای بە دەستهێنانی زانیاری ورد و پێویست، توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بەناوی (ی. ع. ا) لە ڕەگەزی نێر دەستگیر بکرێت، هەروەها دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبارەكە لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی نا بە تاوانەكەی.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش دا كە دادوەر بریاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.