Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:50

كەشناسی: بەفر لە ناوچە شاخاوییەكاندا دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ سێ شەممە 05- 03- 2024
كەش / ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەهەروەها كەمێك بەفر بارین لەزنجیرە شاخاویە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم.  
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 15 )كم/س . 
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
مەودای بینین / 8 - 9 كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە  06- 03- 2024
كەش / ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لەكاتەكانی شەودا نمە باران دەبارێت پاشان شێوازی باران بارین دەگۆڕێت لەهەندێ ناوچەی باكور و باكوری ڕۆژهەڵات بۆ بارانی مام ناوەند و هاوكات بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك لەو شارۆچكانەی نزیك ناوچە شاخاویەكان دەبارێت لە كاتەكانی دوای نیوە شەو بەڵام لە سەنتەری پارێزگاكان تەنها نمە باران دەبارێت.  
پلەكانی گەرما /یەك پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ جگە لە پارێزگای دهۆك كە كەمێك نزم دەبێتەوە . 
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )كم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 7 – 9  كم  دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
  هەولێر : 18
  سلێمانی :17
   دهۆك : 16   
   زاخۆ : 18
هەڵەبجە : 16
كەركوك : 22
 سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 23
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.