Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:24

لە بنەسڵاوە چوار كەس تەقەیەكی زۆر لە ماڵێك دەكەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمشەو دووشەم دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بەهاوكاری سێ كەسی تر تەقەیەكی زۆریان ئاراستەی ماڵێك لە بنەسڵاوە كردبوو.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هەڵساین بەدەستگیرکردنی تۆمەتبار (د، ع، ع) کە لە شارۆچكەی بنەسڵاوە لەگەل سێ تۆمەتباری تر هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و بە چەکی جۆری کلاشینکۆف تەقەیەکی زۆریان لەو ماڵە کردووە و هەڵاتوون.

راشیگەیاند: خۆشبەختانە تەقەكان زیانی گیانیان نەبووە.

هەروەها رایگەیاند: ئێستا ئەو سێ تۆمەتبارەی تر بەناوەکانی (و، ن، ر) و (م، ع، ع) و (أ، ر) هەڵاتوون و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ئاسایشی هەولێر دووپاتیشی كردەوە كە هەر کەسێک کارێکی نایاسای ئەنجامبدات، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.