Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:42

هه‌ولێر... دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سەربەخۆیی(سێبەردان كه‌رتی 2000 )

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م 4ی3ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزاریەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سەربەخۆیی (سێبەردان )کەرتی (2000).

 سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌، پڕۆسەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ جێبەجێ دەکرێت، هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بە شارەوانیی سێ بکەن بە مەبەستی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی دوو هەزاری لە گەرەکی سەربەخۆیی (سێبەردان ئودل پرێست).

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دوای پێدانی ڕەزامەندی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ دەستکرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.