دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە لە سەیدسادق ڕاگەیاندرا.
ئەمڕۆ دووشەم 4ی3ی2024، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاغدا.
پۆلیس رایگهیاندووه، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بەقاچاخ هێنرابووە هەرێمی كوردستان .
له كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهش كردووه، ئێستا م، ع، ح لەدایكبووی 1995 و س، ج، ع لەدایكبووی 1984 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 50ی دەرمانخانەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.