قایمقامی هەولێر ئاشكرای كرد كە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە، 10 بەنزینخانەیان لە شاری هەولێر داخستووە و سزاداوە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانە)، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان 10 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە هەولێر داخران و سزا دران.
راشیگەیاند: ئەم 10 بەنزینخانەیە لە کۆی 108 وێستگە بووە کە پشکنینیان بۆ کراوە لەنێوان 24/2 تا 29/2/2024.
قایمقامی هەولێر ناوی ئەو 10 بەنزینخانەشی ئاشكرا كرد كە داخراون و بریتین لەمانەی خوارەوە:-
- وێستگەی باران-2 / ڕێگای خەبات
- وێستگەی وار ئۆیل / ڕێگای خەبات
- وێستگەی دڵنیا
- وێستگەی فیڕاڕی
- وێستگەی باخەوان
- وێستگەی باکور
- وێستگەی پێشمەرگە
- وێستگەی بەهەست
- وێستگەی کەرکووك
- وێستگەی دونیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.