Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:26

تۆڕێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 3-3-2024 رایگەیاند: دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەكانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر كە پێكهاتبوون لە (16)كەس دەستگیربكرێن .
هەروەها گوتی: لەم چالاكییەدا بڕی (40)كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ لەشاری (بەسرا) دەستی بەسەردا گیراو ئەم تۆڕە بازرگانییەی كە هەڵوەشایەوە باندێكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.