Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:15

لەناحیەی ڕزگاری كچە قوتابییەك بەدەمانچەی باوكی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا 

کوردستان TV
100%

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری،گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار تەرمی كچێك بەناوی ( د - ا -ع ) لەدایكبووی 2010 هێنرایە پزشكی دادوەری كەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو.
روونیشیكردەوە،بەگوتەی كەسوكاری ناوبراو ،كچەكە قوتابییەو لەگەڵ دایكی لەماڵ بووە بەیانی ئەمڕۆ بەدەمانچەی باوكی كەخانەنشینی پێشمەرگەیە، فیشەكێكی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .
ئاماژەی بەوەشدا،لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەرهۆكارو چۆنێتی ڕووداوەكە كراوەتەوەو پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەست بەسەر دەمانچەو موبایل و ئایپاتی ناوبراودا گیراوەو پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.