Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:47

بەشی دووەمی ئەلبوومی حەیرانی ( تــەیـراوە) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە 2ی 3ی2024، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەران و رۆشنبیران، لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، رێوڕەسمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی بەشی دووەمی ئەلبوومی حەیرانی (تــەیـراوە) بۆ هونەرمەند (قــادر ئەسعه‌د) ساز كرد.
لە رێوڕەسمەكەدا هونەرمەند تیشكی خستە سەر حەیران و بەتایبەت ئەم بەرهەمەی. لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری وئاماده‌بووان ، هونەری هەولێر لەسەر حەیران لەناو هونەری كوردیدا قسەی كرد و پاشان ئاماژەی بە تەیراوە كرد، وەك مەڵبەندێكی كارا و زیندوو، كە لە هەموو بوارەكاندا خەڵكی تێدا پێگەیشتووە.
هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د له‌ ساڵی 1974 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ .
له‌ساڵی 1985تیپی موزیكی( ژاڵه‌ )ی دامه‌زاندووه‌ ،یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی ژاڵه‌ ،له‌ ساڵی 1985 دامه‌زراند ،له‌ ساڵی 1988 ئه‌لبوومی دووه‌می به‌ناوی ژاڵه‌ 2 بڵاوكرده‌وه‌، له‌ساڵی 1991 ئه‌لبومێكی به‌ناوی (قادر ئه‌سعد) بڵاوكردوه‌ له‌ ساڵی 1996 ئه‌لبوومێكی تری گۆرانی به‌ناوی (ئازیزان) بڵاوكرده‌وه،له‌ ساڵی 1988 ئه‌لبومی(سه‌فه‌ری عیشق) بڵاوكرده‌وه‌،له‌ ساڵی 2001 ئه‌لبومی (لاوه‌لاوه‌) بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ساڵی 2003ئه‌لبومی (ببووره‌)ی بڵاوكرده‌وه‌،له‌ ساڵی 2005 ئه‌لبومی (نۆستالیجا) بڵاوكردۆته‌وه‌,له‌ ساڵی 2008 ئه‌لبوومی (كه‌ركووك)ی بڵاوكردۆته‌وه‌،له‌ ساڵی 2012 ئه‌لبوومی (شایی)ی بڵاوكردۆته‌وه‌،له‌ ساڵی 2018 ئه‌لبومی (گوڵی ته‌مه‌ن)ی بڵاوكردۆته‌وه‌.
شایانی باسه‌ دوابه‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند( قادر ئه‌سعه‌د) بەشی دووەمی ئەلبوومی حەیرانی (تـــەیــراوە)،بووپێشتریش بەشی یه‌كه‌می ئەلبوومی حەیرانی (تـــەیــراوە)ی بڵاوكردۆته‌وه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.