عه‌باس جه‌میل جێماو
ئه‌وه‌ى له‌مۆنۆدراماى سه‌لمه* به‌دیكرا سێ ته‌وه‌ر له‌یه‌ك ده‌قدا ، (هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، كۆچى گه‌نجان)، دوو جوگرافیا و زمانى جیاواز، دوو كاره‌كته‌ر، رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتى (كوردى و ئینگلیزی)، كه ده‌رهێنه‌ر زۆر به‌جورئه‌ته‌وه توانیوێتى ئه‌و رێچكه‌یه بشكێنێ له‌یه‌ك كڕۆك و دوو فۆرمدا، كه خۆى له‌خۆیدا لادانێكی هونه‌رى ده‌گمه‌نه له ئێستادا، كه ده‌كرێ به‌بازدان به‌ره‌و خوڵقاندنى فۆڕمێكى نوێ له‌شانۆدا ئاماژه‌ى پێ بكرێت. به‌به‌شدارى دوو كچه ئه‌كته‌رى خاوه‌ن ئه‌زموون، یه‌كیان كورد بوو كه به‌ئیحساسێكی زۆر پر نمایشی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وی دیكه‌یان كچێكی فه‌ره‌نسی خاوه‌ن سه‌لیقه‌ى به‌رزى نواندن كه به‌نه‌رمى مامه‌ڵه‌ى له‌ته‌ك موفره‌ده‌كانى شانۆییه‌كه ده‌كرد له‌چوارچێوه‌ى جوڵه درامیكییه‌كانى.
مۆنۆدراما به‌یه‌كێك له هونه‌ره درامییه‌كان ناوده‌برێت له‌چوارچێوه‌ى شانۆى ئه‌زمونگه‌رى، هاوكات قورسترینیانه، به‌به‌رجه‌سته‌كردنى یه‌ك كاره‌كته‌ر بۆ گێرانه‌وه‌ى رووداوه‌كانى نێو ده‌قه‌كه، كه به‌رپرسه له‌گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌ى كه له‌ده‌قه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات هاوشانى ره‌گه‌زه‌كانى تری شانۆییه‌كه، هاوكات ره‌گه‌زێكى بنه‌ره‌تیه بۆ جڵه‌وگیرى روداو و كه‌شه درامیه‌كه، جیاوازى كه‌سایه‌تى به‌رجه‌سته‌كاریش تێیدا به‌رده‌وام له‌گۆرانكاریدایه، چ له‌رووى جوڵه‌وه بێت یان ده‌ربڕینه‌كان كه‌په‌یوه‌سته به‌جۆره‌هاى جوڵه‌ى درامی له‌بازنه‌ى گۆڕینی هه‌ست و بیر‌و بۆچوون و هه‌ڵچوون، چ به‌روكه‌ش یان له‌رووى ده‌روونیه‌وه له‌نێوان لاوازى و به‌هێزى، ئومێد بێهیوایی، بێده‌نگى و ناڵه‌و گریان پێكه‌نین، هتد.
بۆیه مۆنۆدراما پێویستی به‌كاره‌كته‌رى خاوه‌ن ئه‌زموونى فراوان و لیاقه‌یه‌كى به‌رز و دینامیكی هه‌یه له‌جۆڵه‌دا هه‌روه‌ها تواناسازى له‌جۆره‌هاى ده‌نگ و ده‌ربڕنی.
سه‌لمه ده‌یه‌وێت له‌م شانۆییه تراجیدییه‌دا چیرۆكی روداوگه‌لێك بگێڕێته‌وه كه‌مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نێو بازنه‌ى سته‌مى پرۆسه‌ى ئه‌نفال، له نووسینى د.دڵشاد مسته‌فا و سینۆگرافیا و ده‌رهێنانى نه‌ژاد نه‌جم، كه تێیدا ده‌یان هه‌زار كه‌سی سڤیل له‌ژن و مناڵ و پیر و گه‌نجی گه‌لی كورد به جۆره‌هاى ئامرازه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌درندانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌دران و دواتر زینده به‌چاڵكردنیان، هه‌روه‌ها كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه و كۆچى گه‌نجان.
لێره‌دا ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵیداوه به‌سوود وه‌رگرتن له تێكه‌ڵكردنى كلتوور و كه‌له‌پوورى رۆژهه‌ڵاتی به شانۆى نوێ به‌چه‌ند جووڵه‌یه‌كى بوێرانه نموونه‌ى چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى هێمایی و وێنه‌ى جۆراوجۆرى شانۆیی له پانتاییه‌كه‌دا كه دواتر باسی لێوه ده‌كه‌ین، كه ئه‌ویش هه‌نگاوى به‌ره‌و چوونه نێو بازنه‌ى پۆست مۆدێرنه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ستایلێك یان فۆڕمێكى نوێ له‌شانۆ.
لێره‌دا ئه‌وه‌ى له سه‌لمه به‌دی ده‌كرێت به‌مۆنۆدراما ناوى هاتووه، كه ده‌كرێ بڵێن مۆنۆدراما نیه‌و هاوكات مۆنۆدراماشه، چۆن..!؟
له‌یه‌ك شانۆ و له‌یه‌ك ده‌قدا كه‌دابه‌ش بووه‌ته سه‌ر دوو پانتایی جیا، دوو نمایشمان بینی، كه ده‌رهێنه‌ر زۆر به‌وردى كارى تێدا كردووه و هاوكات هه‌وڵیداوه رێساى مۆنۆدراماش نه‌شكێنێ، به‌واتاى دوو جوگرافیاى جیا، دوو سینۆگرافیاى جیا دوو موفره‌ده‌ى جیاواز، كه‌ده‌كرێت به‌یه‌ك نمایش ناوببرێت، هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌ر به‌ر ئه‌كته‌ر بكه‌وێت، كه ئه‌مه بۆ خۆى ته‌وژمێكی نوێ یان روونتر ستایلێكی تازه‌یه له‌ناو مۆنۆدرامادا، كه ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوه ببێته فۆڕمێكی نوێ له‌وچوارچێوه‌یه‌دا و زیاتر موناقه‌شه بكرێت له‌ناو شانۆكاراندا و پاشان بچه‌سپێندرێت، یان ئه‌گه‌ر له‌ناو مۆنۆدراماشدا نه‌بێت جۆرێك له‌تایبه‌تمه‌ندى سه‌ربه‌خۆیی خۆى وه‌ربگرێت و بخزیته ناو بواره‌كه له‌سه‌ر رێچكه ئه‌كادیمییه‌كه‌ى. كه ده‌كرێ بڵێین شایانی ئه‌وه‌یه ناوێك وه‌ربگرێ و رێسایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت، نمونه‌ى ئه‌و كارانه‌ى كه له‌پێشدا و چۆن كه‌وتنه سه‌ر رێچكه ئه‌كادیمییه‌كه‌ى له‌ناو جیهانى شانۆدا، نموونه شانۆى داستانی بریخت یان ئۆدینی باربا یان بیته‌ر بروك، كه‌چۆن كار له‌سه‌ر كلتووره جیاوازه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئێمه چۆن شانۆی كلاسیكمان هه‌یه هه‌روه‌ها هێمایی، كه پێی ده‌وترێت قوتاپخانه یان ستایل هتد، كه‌هه‌موو ئه‌مانه پاش هه‌وڵه كرده‌نییه‌كان هاتوونه‌ته بوون.
وه‌ك پێشتر باسمان كرد مۆنۆدراما بۆخۆى شانۆى ئه‌زمونگه‌رییه، به‌واتاى ئه‌وه‌ى شانۆكاران ده‌توانن له‌ئه‌نجامى ئه‌زمونه‌كانیان كاری له‌مشێوه به‌رهه‌م بێنن له‌چوارچێوه ئه‌كادیمییه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها وه‌ك گوتمان له‌یه‌ك ده‌قدا دوو نمایشمان بینی، دوو سینۆگرافیا دوو پانتایی دوو زمانى جیاى تێدا به‌دى كرا، ده‌رهێنه‌ر به‌م ستایله‌ى توانى له‌یه‌ك كاتدا ئاراسته‌ى چاوى بینه‌ر بۆ هه‌ردوو نمایشه‌كه به‌لكێش بكات و كۆنتاكتی له‌گه‌ڵدا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌ك نمایش ببینی بێ ئه‌وه‌ى تووشی ناڕه‌حه‌تیان بكات،
بۆیه ئه‌كرێ بڵێین ئه‌مه بۆ خۆى فۆرمێكى تازه‌یه به‌ڵام بێناوه، كه ده‌كرێ له‌یه‌ك كاتدا به‌مۆنۆدراما ناوى به‌رین و مۆنۆدراماش نیه، یان بڵێین دیۆدرامایه و دیۆدراماش نیه.
ئه‌وه‌ى لاى من زۆر جێی سه‌رنج بوو كه‌به‌دیم كرد له‌م شانۆییه‌دا، ده‌رهێنه‌ر زۆر به‌سه‌لیقه‌و هۆشمه‌ندییه‌وه توانیبووى له رێی ئه‌كته‌ره‌وه سینۆگۆافیا درووست بكات و ئاڕاسته‌كان ته‌وزیف بكات له‌به‌رگێكی نوێ و سه‌رنجراكێشدا.
كاتێك ده‌ڵێین ئه‌م شانۆییه ده‌چێته قاڵبی دیۆدراماوه، راسته دیودرامایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوو ئه‌كته‌رى تێدا به‌رجه‌سته‌یه، هاوكات دیۆدراماش نیه چونكه دوو فه‌زاى جیاوازى هه‌یه له‌یه‌ك كاتدا، هه‌روه‌ها ده‌كرێ بڵێین مۆنۆدرامایه، به‌ڵێ مۆنۆدرامایه چونكه دوو فه‌زاى جیاوازى له‌خۆگرتبوو، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا مۆنۆدراماش نیه، چونكه دوو ئه‌كته‌رى تێدا ده‌بینرا.
ئه‌مه‌یه مه‌به‌ستى ئێمه له‌م نووسینه‌دا كه ده‌مانه‌وێت په‌نجه له‌سه‌ر ورده‌كارى روئیا‌و هه‌نگاوه‌كانى ده‌رهێنه‌رو مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ورد و درشتی كه‌ره‌سه و موفره‌ده به‌كارهاتووه‌كانى نێو شانۆییه‌كه دابنێین، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستكردنى بینه‌رى جدی به‌كاره‌كه‌وه‌و نه‌توانێ خۆى له‌و فه‌زایه گێل بكات و ناچاریان بكات قسه‌یان هه‌بێت.
هاوكات له‌هه‌مووشی گرنگتر خاڵێكه كه‌جێی سه‌رنجى ره‌خنه‌گر بێت، هه‌ست ناكرێت تێیدا ده‌رهێنه‌ر ده‌ستى بۆ شانۆیی ته‌قلید بردبێت، به‌واتاى سه‌ڵمه ناچێته قاڵبی شانۆى ته‌قلیده‌وه، به‌ڵام هێماگه‌رى تێدا بووه، كار له‌سه‌ر وێنه كرابوو (وێنه‌ى شانۆیی)، گێڕانه‌وه بوو به‌ڵام كرده‌ى شانۆیی تێدابوو، هه‌مووى حیواربه‌ندى نه‌بوو، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه پێمان ده‌ڵێن فۆڕمه‌كه جیاوازه.
دواتر لێره نواندن جیاوازبوو له شانۆكانى تر كه رۆژانه لێره‌و له‌وێ و پێشتر ده‌مانبینی له‌كوردستان یان عێراق، لێره نواندن ئیشی له‌سه‌ر ئیحساس ده‌كرد، زۆرترین ئیحساسی ناوه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌سته كارى جیاوازترى كرد، هاوكات سینۆگرافیا و فه‌زاى نمایش كارى گرنگترى كرد.
بۆیه ده‌كرێ بڵێین ئه‌م ئیشه خۆى جیاواز پیشان ده‌دات له فۆڕمی مۆنۆدراما یاخۆد وه‌ك شانۆییه‌كی ئاسایی یان دیۆدراما، چونكه شوێن بڕیاری ده‌دا، هه‌ر له‌رووى شوێنیشه‌وه ته‌وزیفی رۆڵی ئه‌كته‌ر ده‌كرا، هه‌روه‌ها به‌رجه‌سته‌كردنى چیرۆكه‌كه.
له سه‌لمه‌دا سێ هێما به‌دی كرا له‌ناو شانۆییه‌كه‌دا، كه له‌سه‌ر زه‌وى كێشرابوون، ئه‌ویش هێماى چوارگۆشه‌و بازنه و سێگۆشه، كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌رووى زانستى ده‌روونناسیدا بۆ خۆى گوزارشتى تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرێ، هه‌روه‌ها چوار دارى وشكه‌وه‌بوو و پۆستاڵێك و سێوێك و گوریسێك و هه‌ندی كه‌ره‌سته‌ى تر وه‌ك جل و جانتاو هتد، دیكۆرێكی ساده‌و پڕ مانا له‌سه‌ر زه‌وى بوو، جیاواز له‌نمایشه‌كانى تر ده‌رده‌كه‌وت، كه دیكۆرێكى زه‌به‌لاحى هه‌بێت.
*مۆنۆدراماى سه‌لمه، به‌رهه‌می گروپی شانۆی هه‌واره له كه‌ركوك، به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی له‌چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان نمایشكرا.
دوایین نمایشی له كه‌ركوك بوو له 18/2/2024 له‌سه‌ر قه‌ڵا.
به‌به‌شدارى دوو ئه‌كته‌رى كچ، هه‌وار فارس له‌كه‌ركوك و ئۆرێللی ئێمپرت له‌وڵاتى فه‌ره‌نسا.
سه‌لمه له‌نێوان مۆنۆدراما و دیۆدراما و فۆڕمێكى نوێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.