دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش ڕاگهیهندرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هؤشبەرەکان بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەڕێکەوتی 2ـی 3ـی 2024 لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش توانرا بڕی (5)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) ، دەستی بەسەردا بگیرێت .
راشگهیاندراوه، (2) بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون، کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوەو لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.