بەشی پێشبینی ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 2- 3- 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و پلەكانی گەرما -ش نزیك دەبێت لە تۆماركراوی دوێنێ .
هەروەها دەڵێت: بۆ سبەی یەك شەممە 3- 3- 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پرۆشكە باران لە هەندێ كات, لە رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەی باران بارین زیاترە لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنورییەكان. پلەكانی گەرما-ش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە دەبێت...
هەولێر : 17
سلێمانی : 15
دهۆك : 16
كەركوك : 18
هەڵەبجە : 16
زاخۆ : 17
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 22
كەشناسی: بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكاندا دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.