سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاند كە هاژەكێكی حوسییەكانی تێكشكاندووە كە ئامادە كرابوو بۆ هەڵدان و مەترسیی بۆ سەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی دروستكردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی هێزەكانی ئەمریكا هاژەكێكی حوسییەكانیان كردە ئامانج كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت و ئامادەكرابوو بۆ هەڵدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاژەكەكە هەڕەشەیەكی نزیك بوو بۆ سەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە ناوچەكەدا.
بەیاننامە ئەمەریكییەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ئێوارەی ڕۆژی هەینی، حوسییەكان مووشەكێكی دژە كەشتییان بەرەو دەریای سوور هەڵداوە، بەڵام هیچ هیچ زیانێكی نەبووە.
سوپای ئەمەریكا لەناوبردنی هاژەكێكی حوسییەكانی ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.