سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ بریكاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، باسیان لە پڕۆژەی هەژماری من و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكانیان كرد.
ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی (هەژماری من) و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.