Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:34

بەرپرسانی ئەمەریكا ئێوارەخوانێكی تایبەت بۆ مەسرور بارزانی رێك دەخەن

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەم 2/29 لە واشنتن، ئێوارەخوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێک خرا.

لە ئێوارەخوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکوومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون لەوانە:-

- کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری

- کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

- ⁠ئەندامی کۆنگرێس کەی گرنجەر سەرۆکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە

- ⁠کۆنگرێسمان کین کاڵڤێرت سەرۆکی لیژنەی بەرگری

- ⁠کۆنگرێسمان مایکل وۆڵتز

- ⁠ کۆنگرێسمان جۆ ویلسن

- ⁠کۆنگرێسمان جەیک ئیڵزی

- ⁠ سێناتۆر بیل هاگەرتی

- ⁠ ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و چەندین کەسایەتیی و خاوەنکار و فەرماندەی پێشووی سەربازی.

لە ئێوارەخوانەکەدا، ئامادەبووان بەخێرهاتنی سەرۆکی حکوومەتیان بۆ واشنتن کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامی و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت لە ناوچەکەدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.