ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.
لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایهتيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکوومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.