به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كاسبكارێكی كورد به‌ناوی کاوان ئەمجەدی كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌م 27ی2ی2024، کاسبکارێکی كورد بە ناوی کاوان ئەمجەدی نیا لە نزیک گوندی «ساوان»ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان لە کاتی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارەکە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە و کوشتوویانە.
راشیدهگهیهنن، کاوان ئەمجەدی نیا خەڵکی گوندی «گورە شێر»، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.