بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە دەرەوەی وڵات، دوو سەركردەی مەترسیداری داعشیان دەستگیر كرد و گەڕاندنیانەوە بۆ عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەكەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقدا ئاشكرا نەكراوە كە ئەو دوو كەسە لە كوێ دەستگیركراون، تەنیا وێنەیان بڵاوكراوەتەوە كە چاو و دەستیان بەستراوەتەوە لەكاتێكدا لەناو فڕۆكەیەكی بچووكدا بوون.
دواتر ئەو دوو كەسە لە ڤیدیۆیەكدا بە جلی زەردەوە دەركەوتن و باس لە ڕۆڵی خۆیان دەكەن لە ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش.
یەكێك لەو دوو تیرۆریستەی كە دەستگیركراوە بە ناوی عیسام عابد عەلی سوەیدان ناسراو بە ئەبو زەید و بەرپرسێكی سەرەكی پڕوپاگەندەی ئەو ڕێكخراوە بووە لە شاری فەللوجە و دەستی هەبووە لە چەندین كردەی تیرۆریستی و سەربڕینی سەربازانی عێراقیدا.
تۆمەتباری دووەم بەناوی بەشیر عابد عەلی سوەیدان ناسراوە بە ئەبو ئەحمەد و بەرپرسی پەیوەندییەكانی فەللوجە بووە.
دوو لە مەترسیدارترین سەركردەكانی داعش دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.