به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، دكتۆر كێوان سمكۆی شكاك سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، كه له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی خۆشەویستتان(زه‌کیا مەلا مستەفا بارزانی) پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان دەکەم، هیوای سەبر و تەندروستی بۆ ئێوە و ئازیزانتان دەخوازم، لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی به ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و گشت لایه‌ك ببه‌خشێت.
سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی، لە رۆژی شەممە 24ی 2ی 2024 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی کاتی پرسه‌وه، بارەگای بارزانی رايگه‌یاندووه، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.