Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:31

ڤیدیۆ.. بەهۆی بڵاوبوونەوەی كلیپێك بە زمانی كوردی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گۆرانیبێژێك و 4 كەسی دیكە دەستگیر دەكەن

کوردستان TV
100%

بە پێی هەواڵێكی پەیجی رۆژهەڵات، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە پارێزگای خوراسان ، كلیپێك بە زمانی كوردی بڵاوكراوەتەوە، عەلی كەریمی، گۆرانیبێژی كورد و چوار كەسی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراون، كە ڕۆڵیان لە دروستكردنی كلیپەكەدا هەبووە.
كلیپەكە بە زمانی كوردی و لەلایەن عەلی كەریمی بڵاو كراوەتەوە و ئەو ستۆدیۆیەشی كە كلیپەكەی تێدا دروست كراوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانەوە داخراوە.
ئەو كەسانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون بریتین لە: عەلی كەریمی، گۆرانیبێژی كورد ،حەسەن تەقی زادە، بەرپرسی ستۆدیۆكە، عەلی دڵفەراز و حوسەین فیرزۆ، بەرهەمهێنەر و جەلال بەرات زادە، كامێرامان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.