بەھۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ئیسرائیل، کارەباى 10ھەزار ماڵ پچڕا.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەوەی کۆمپانیایەکی کارەبا لە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا دروستبووە و بەھۆیەوە کارەباى 10ھەزار ماڵ پچڕاوە.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو شارانەی ئیسرائیل کە بەهۆی دروستبوونی کێشە تەکنیکییکەوە بێ کارەبا بوون بریتین لە حەیفا، عەسقەلان، بەنی بیراک، پێتح تێکڤا.
ڕاشیگەیاندووە کە کۆمپانیاکە دووپاتی کردووەتەوە، پچڕانی کارەبا لەو شارانە لە ئەنجامی ھێرشی ئەلیکترۆنی نەبووە، بەڵکو کێشەیەکی تەکنیکی بووە لە وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەشداوە کە کێشەکە چارەسەرکراوە و کارەبا بۆ ئەو شارانە گەڕاوەتەوە کە بەھۆی کێشەکەوە، بێ کارەبابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.