فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە میانی سەردانێكیدا بۆ عێراق لە فرۆكەخانەی بەغدا بە میلیشیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە هێرشەكانیان بۆ سەر ئەمەریكا و بەرژەوەندییەكانی هاوپەیمانان ڕابگرن.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوو رۆژ دوای ئەوەی بنكەی تاوەر بیست و دووی ئەمەریكا لە ئوردن لەلایەن بەرەی موقاومەی عێراق كرایە ئامانج و بە هۆیەوە سێ سەربازی ئەمەریكی كوژران، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە بیست و نۆی مانگی یەكی ئەمساڵ لە فڕۆكەخانەی بەغدا چاوی بە چەند گروپێكی چەكداری عێراقی كەوتووە.
رۆیتەرز راشیگەیاند، لەو سەردانەیدا قائانی بە گرووپ و میلیشیلكانی عێراقییەكانی نزیك لە ئێرانی راگەیاندووە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سوریا بوەستێنن. باسی لەوەش كردووە،حكومەتی عێراق نەیتوانیووە كۆنتڕۆڵی گرووپە چەكدارەكانی بكات،بۆیە بۆ رێگری لەپەرەسەندنی ململانێیەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بۆ نێو خاكی عێڕاق، پەنای بردووەتە بەر ئێران و داوای كردووە ئێران هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمەریكا لەلایەن گروپە هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە لە عێراق بوەستێت.
هەر ئەو كاتە كەتایبی حیزبوڵڵا، یەكێك لەو گرووپانەی كە ئێران پشتیوانیی لێدەكات ڕایگەیاند كە هێرشەكانیان بۆ سەر ئەمەریكا و بەرژەوەندییەكانی ڕادەگرن.
وەك رۆیتەرز لە سەر زرای فەرماندەیەكی باڵای یەكێك لە گروپە چەكدارەكانی عێراقەوە ئاشكرای كردووە، سەرجەم ئەو گروپانە زوو بەمە رازی بوون، بەڵام ئەگەر دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی قائانی نەبوایە، مەحاڵ بوو كەتائیبی حزبوڵڵا ڕازی بكرێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان ڕابگرێت، بۆیە چواری شوباتەوە تا ئێستا هیچ هێرشێك بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا ئەنجام نەدراوە.
سوپای پاسدارانی ئێران بە میلیشیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە هێرشەكانیان بۆ سەر ئەمەریكا ڕابگرن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.