په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێزه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان له چه‌ند كۆڵبه‌رێك كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو له كۆڵبه‌ره‌كان به سه‌ختی بریندار بوون.
راشیگه‌یاند كه رووداوه‌كه لەسەر سنووری نێوان حاجی ئۆمەران و خانێ روویداوه، دوو له کۆڵبەرهكان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بریندار بوون.
هه‌ر له‌سه‌ر رووداوه‌كه، محەمەد جەبار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هەردوو بریندارەکان کاسبکاری کوردی شارەکانی کوردستانی ئێرانن و دوای ئەوەی لەسەر سنوور بریندار کراون، گەیەنراونەتە بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران.
راشیگه‌یاند: هه‌ردوو برینداره‌كه دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان، لای ئێمه‌ش دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی فریاگوزاری، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه ڕەوانەی سۆران کرا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و برینداره‌ی ره‌وانه‌ی سۆران كراوه، گولـلە بەر قاچ و ڕانی کەوتووە، به‌ڵام ئەوەی دیکەیان تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانەكه‌مان ماوەتەوە.
حاجی ئۆمه‌ران / کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.