ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه نووسه‌ر و شاعیر عه‌باس عه‌بدوڵا یووسف له‌به‌رامبه‌ر نیو سه‌ده خزمه‌تكردن له بواری شیعر و ره‌خنه و تۆژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ده‌ركردنی ده‌یان كتێبدا.
ڕێوڕه‌سمی خهڵاتبهخشینهكه به ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕەخنەگران و شاعیران به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وێژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە نووسەر و شاعیر عەباس عەبدوڵا یووسف .
عه‌باس عه‌بدوڵا ناوێکی دیاری بزووتنەوەی نوێکرنەوەی شیعری کوردییە و خاوەن دنیابینی تایبەتی شیعری خۆیەتی و بە درێژایی نزیکەی نیو سەدە لە بواری شیعر و رەخنەدا، ناوێکی دیارە و خاوەنی دەیان کتێب و توێژینەوەی ئەدەبییە .
له مەڕاسیمەدا ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەندی نووسه‌ر کرا، هاوکات لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە ئامادەبووانەوە خەڵات و رێزلێنان پێشکەشی شاعیر و نووسەر عەباس عەبدوڵا یووسف کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.