ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە،ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل كردۆتە سەر گوندەوارەكانی دیمەشق .
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە رایگەیاندووە: نزیكەی كاتژمێر 01:05 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی جۆلانی سوریاوە دەستپێكرد و ژمارەیەك خاڵی لە گوندەوارەكانی دیمەشق كردە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا وەڵامی مووشەكەكانی ئیسرائیلی داوەتەوە و بەشێكیانی خستە خوارەوە.
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، چەند تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراوەو كەسانی غەیرە سووری كوژراون.
ئیسرائیل رۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریای بۆردومانكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.