Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:50

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ 13 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ 13 كه‌س بریندار بوون و زۆرینه‌ی برینداره‌كانیش ئافره‌ت و منداڵن.

شه‌ریف ره‌حیم گوته‌بێژی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌ (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ – سه‌نگاو رووداوێكی هاتوچۆ روویداوه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ 13 كه‌س بریندار بوون، له‌نێو برینداره‌كان 5 ئافره‌ت و 4 منداڵ هه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌ندروستی یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كه‌ ئافره‌تێكه‌ سه‌خته‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگه‌ی سلێمانی كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.