نەبەز عەبدولحەمید،قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ،ئەمڕۆ پێنج شەممە 8-2-2024 لەهەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە،لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێری كردنی لێژنەكانی پشكنین و چاودێری و چڕ كردنەوەی سەردان و پشكنینە لەناكاوەكان بۆ وێستگەكانی سووتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەكان ، (12) وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەشاری هەولێر داخران و سزا دران لەكۆی (120) وێستگە كەپشكنینیان بۆ كراوە لە 2024/2/2 تا 2024/2/8.
بەنزینخانەكانیش بریتین لە: وێستگەی بێداو،وێستگەی ڕزگاری،وێستگەی مەیهەن/یارا،وێستگەی پۆڕش،وێستگەی پێشمەرگە،وێستگەی پەیام،وێستگەی باواجی، وێستگەی میر،وێستگەی باخەوان،وێستگەی دەروازەی دارەتوو،وێستگەی ئاڵا،وێستگەی زەنگ .
لەهەولێر 12 بەنزینخانە داخران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.