کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 8ی2ی2024، ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری هه‌رێم ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م هه‌یه له كاته‌كانی به‌یانییدا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه به به‌راورد به پله‌كانی گه‌رمای دوێنێ چوارشه‌م.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی هه‌ینی 9ی2ی2024، ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت ، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بۆ ماوەیەکی کورت لە هەندێ ناوچە شاخاوویەکان، لەناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆز‌و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته به به‌راورد به ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی: 13
دهۆک: 15
کەرکوک: 18
هەڵەبجە: 15
زاخۆ: 15
سۆران: 11
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 19
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.