Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 14:44

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/7، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە كرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
وەزیری بەرگری توركیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەكەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە هێرشەكە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
سەرۆكی حكومەت خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش دووپات كردەوە.
گوتیشی: هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و ڕێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێكانمان.
گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و ئاساییكردنەوەی دۆخی دەڤەرەكە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.