بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە....
ئەمڕۆ چوار شەممە 7- 2- 2024
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور , ئەگەری نمە باران هەیە لە سەر هەندێ لە ناوچە شاخاوییەكان , لە كاتی نمە باران بەفر دەبارێت لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان , لەسەنتەری پارێزگاكان زۆربەی كاتەكان ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) كم /ك دەبێت
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەكانی گەرمای دوێنێ .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات.
مەودای بینین / 9 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پینج شەممە 8- 2- 2024
كەش / ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (4-6) پلە ی سیلیزی و دورست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی بەیانی زوو.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ
خێرای با / لەسەرخۆ-مام ناوەند دەبێت ( 10 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 - 9 كم لە كاتی تەم بۆ كەمتر لە 2 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی : 15
دهۆك : 17
كەركوك : 16
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 17
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20
بەشی پێشبینی
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی
كەشناسی: بەفر لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.