ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن چه‌ند دیدارێكی گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دا و تاوتوێی گرینگ‌ترین بابه‌ته‌كانیان كرد.
شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كۆنگرێس مايكڵ ڕۆجه‌رز سه‌رۆكى ليژنه‌ى سه‌ربازى، ئاده‌م سميس ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات لە ليژنه‌ى سه‌ربازى، مايکڵ واڵتز ئه‌ندامى ليژنه‌ی سەربازی و کاروباری دەرەوە و هاوسەرۆکی گرووپی کوردی ـ ئەمه‌ریکی لە کۆنگرێس، جيم بێرد له ليژنه‌ى کاروباری ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێس، چه‌ند ديدارێكيان ئه‌نجام دا و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
له ديداره‌كاندا شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانينیان بۆ پشتگيريى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و داوايان كرد له يارمه‌تيدان و پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازييان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه.
شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فەوزی هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تی فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به ئامادبوونى تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌مه‌ريكا چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.