لە نزیك گوندی (سەید جەژنی) بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە سێ كەس برینداربوون.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەمە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری( نیسان پیك ئاب - تویوتا كرولا)، لەنزیك گوندی سەید جەژنی پێكیاندادا، بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.
هەروەها گوتی: دواتر بریندارەكان بەمەستی وەرگرتنی چارەسەری،بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار گواسترانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە، بەمەبەستی زانینی هۆكار و چۆنییەتی روودانی رووداوەكە.
بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.