Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:46

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان باران ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: ئەمشەو لە سەنتەرى شاره‌كانى هەولێر و دهۆک نمەبارانى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان، بەڵام بارانبارین لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم بە شێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ.

راشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مشه‌و لە باکورى و هەرێم و له‌ هەندێک ناوچەى جیاجیا ته‌م دروست ده‌بێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاوکات بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان به‌رده‌وام ده‌بێت.

بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی به‌شێك له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:-

هەولێر 3.0

شەمامک 1.5

پیرمام 10.0

سلێمانى 24.0

چەمچەماڵ 11.2

دهۆک 8.3

زاخۆ 6.9

ئاکرێ 6.0

ئامێدى 5.0

بامەرنێ 8.6

بازیان 13.2

دەربەندیخان 6.2

دوکان 9.2

هەڵەبجە 4.8

هەڵشۆ 18.2

کەلار 3.2

مانگیش 11.8

مەیدان 1.2

پێنجوێن 25.0

ماوەت 9.0

کەرکووک 6.2

خانەقین 1.2

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.