شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ريكايه و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت.
شانده‌كه له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و دیپلۆماسی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌دا یاوه‌ریی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.