به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ناوچه‌كانی ئاكرێ و پیرمام و دوكان زۆرترین رێژه‌ی باران باریوه.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا خشته‌ی رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی خشتهكه زۆرترین باران له ئاكرێ و پیرمام و دوكان باریوه.
به‌گوێره‌ی خشتهكه له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو له ئاكرێ زیاتر له 23 ملم باران باریوه، هه‌روه‌ها له پیرمام زیاتر له 14 ملم و له دوكان زیاتر له 11 ملم.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:-
هەولێر 8.4 ملم
سلێمانی 2.3 ملم
دهۆک 7.2 ملم
کەرکووک 1.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 0.6 ملم
زاخۆ 3.4 ملم
پیرمام 14.2 ملم
دوز 0.2 ملم
شەمامک 5.1 ملم
ئاکرێ 23.6 ملم
مانگیش 3.8 ملم
ئامێدی 0.4 ملم
بامەڕنێ 0.8 ملم
بارزان 5.8 ملم
بازیان 1.6 ملم
دوکان 11.2 ملم
هەڵشۆ 3 ملم
خەبات 8.2 ملم
مه‌یدان 0.2 ملم
سۆران 6.4 ملم
پێنجوێن 4.6 ملم
ماوەت 7.4 ملم
قەڵادزێ 2 ملم
مێرگەسور 1.6 ملم
سیدەکان 1.8 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.