راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد كه تا ئێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه هاژهكییهكهی سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه له كار و به‌دواداچوونه‌كانی.
فادی ئه‌لشه‌ممه‌ری راوێژكاری سیاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوه‌ڕێی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه هاژهكییهكهی سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌كات.
راشیگه‌یاند: لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه‌كان و هه‌ر كاتێك لیكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو بوون، راپۆرتێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رز ده‌كرێته‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاتی گه‌یشتنی راپۆرته‌كه، ته‌واوی ده‌رئه‌نجام و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی شه‌قامی عێراق بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی دووشه‌م رێكه‌وتی 15/1/2024 کاتژمێر 11:30ی شه‌و بە چه‌ند هاژه‌كێك هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر، هه‌ر شه‌وی هێرشه‌كه سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 4 هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون كه له‌نێویاندا پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌دار و منداڵه ته‌مه‌ن كه‌متر له ساڵه‌كه‌ی به‌ناوی ژینا هه‌بوون، ئه‌مه جگه له برینداربوونی 6 کەسی دیكه‌ش.
رۆژێك دوای هێرشه‌كه رێكه‌وتی 16/1/2024 له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه پێكهێنرا، لیژنه‌كه گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر و به‌شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی هاژه‌كبارانه‌كه‌ی كرد.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی هاژهكبارانهكه، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسی "به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و به یاوه‌ری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێرمان به‌سه‌ركرده‌وه، كه هاژه‌كباران كرابوو".
هه‌روه‌ها نووسیبووی "له به‌سه‌ركردنه‌وه مهیدانییهكهماندا ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له بۆردومانكردنی باره‌گایه‌كی مۆساد له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
قاسم ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو "كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌وه راپۆرتێك بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.