Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:15

له‌ كۆنفڕاسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كان پرسی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ڕه‌وشی كه‌ركوك تاوتوێكرا

کوردستان TV
100%


لە دوایین ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە تیشک خرایە سەر پرسی تاراوگەو ڕەوەندی کوردستانی و سیاسەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕال و ڕەوشی کەرکوک.

بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت دوایین ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

پانێلی یەکەم تەرخانکرابوو بۆ  دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە سەبارەت بە پرسی تاراوگەو ڕەوەندی کوردستانی، لە پووختەی بابەتەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگ و سەرەکی دایاسپۆرا و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، هەروەها بەشداری کارایان لە بەهێزکردنی نوێنەرایەتی و پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا.

لە پانێڵی دووەم عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕال سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عیراق و شێوازی کارکردن و پێکهاتەی وەزارەت بابەتێکی پێشکەش کرد. 

  عومەر بەرزنجی له‌ پانێڵه‌كه‌دا گوتی، دەخوازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و سوودی دوولایەنەو ڕێزگرتن لەسەروەری خاکی یەکتربێت. بۆ ئەو مەبەستەش کاری زۆر کراوە.،هەر چەندە هەندێ جار گرفتی گەورە لەڕووی دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆ یان کێشەی سنووری دروست دەبێت، ئەمەش بەشێکیان پەیوەندی بەو ڕێکەوتننامانە هەیە کە حکومەتەکانی پێشووی عیراق واژوویان کردووە. 

 باسی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی عیراقیشی کرد کە بریتیە لە دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەو پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و کەلتووری لەگەڵ وڵاتانی دونیا بە پێی دەستوورو سیاسەتی حکومەتی فیدڕاڵ.

لە پانێلی سێیەمدا، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دژوار فایەق، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی ماددەی 140، باسیان لە کێشە و گرفتە هەنووکەییەکان و هەوڵەکان و ئالانگارییەکان کرد کە ڕووبەڕووی ئەو ناوچە کوردستانییانە بووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.