Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:51

لەسلێمانی 3 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
ئاماژەی بەوەشدا،لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران( ت، م، ج) و (م، ب، ك) و (س، ك، ش ) بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (20) لەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ لەكوردستان-عێراق، راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.