Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:24

لەكاتەكانی نیوەی شەو بەدواوە بەفر لەنێو سەنتەری ئەم شارەی كوردستان دەبارێت 

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند:سبەی پێنجشەمە 1/2/2024 ئاسمانی ناوچەكانی باشووری ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت ناوچەكانی ناوەراست و باكووری ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت ، پلەكانی گەرما-ش بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت و كاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەكاتەكانی بەرەبەیانەوە لەناوچەكانی باكووری سعوودیە و باشوور و رۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەكاتەوە و بەفر لە بەرزاییەكاندا ئەبارێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما .
هەروەها گوتی:لەكاتەكانی ئێوارە بەدواوە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوەراستی عێراق و ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و كەركوك، كە بەشێوەیەكی گشتی بەھۆی نزمبوونەوە پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری شاری سلێمانیش و ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە 800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا، پێشبینی ئەكەین لەكاتەكانی نیوەی شەو بەدواوە بەفر ببارێت .
گوتیشی:كاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لاواز ئەبێت و تەنھا ئەگەرێ نمە باران لەھەندێك كاتدا ئەبێت لەو ناوچانەدا ، بای باكووری رۆژھەڵاتیش بۆ سبەی و دوو سبەی بەچالاكی لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی ئەمێنێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.