به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و به‌فریان لێ ببارێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا بڵاوی كرده‌وه: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانى پچڕپچڕ لە ناوچەى جیاجیا بە تایبەت لە ناوچەکانى باکورى هەرێم.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌روه‌ها ئه‌مشه‌و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لەو شارۆچکانەى کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا راشیگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و ئه‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه به‌فریان لێ ببارێت:-
لە سنوورى پارێزگه‌ی دهۆک، بامەڕنێ و ئامێدى و شیلادزێ
لە سنوورى پارێزگه‌ی هەولێر، حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران
لە سنوورى پارێزگه‌ی سلێمانى، قەڵادزێ و ماوەت و پێنجوێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.