به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و سێشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاند كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌نێو گه‌ده و كۆمیان حه‌شاردابوو.
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی هێزەکانمان، هه‌روه‌ها وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركران کە لە 4 تۆمەتبار پێکهاتبوون.
راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان كه ناوه‌كانیان (ر، ع، ص) و(ف، أ، م) و (ف، ح، ر) و (ب، ب، ح)ـه خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لە وڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەم باندە لە شێوەی (کەپسوول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو و بە شێوازی قوتدان لە (گەدەیان)هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێکی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لە ڕێگای (کۆمەوە) لە جەستەیان حەشاردابوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای دەستگیرکردنیان، دەستگیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرەرانەی کە لە جەستەیاندا حەشاریان دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.