ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌رێك، شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كه‌لار بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كۆیه رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه - ته‌قته‌ق له نزیك پاڵاوگه‌ی شیواشۆك، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێكی جۆری تانكه‌ر شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شوفێره‌كه ناوی (كامه‌ران یووسف خه‌سره‌و)ـه و دانیشتووی شاری كه‌لاره.
كۆیه / كانیاو حه‌كیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.