ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شارۆچكه‌ی كهرلار چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامدانی قومار له كافتریایه‌ك ده‌ستگیركران.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال له راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەی ورد و چاودێریکردن لەلایەن بنکەی پۆلیسی شەهیدان و مەفرەزەی حەرەکاتی بەشی پۆلیسی کەلارەوە، پێنج تۆمەتبار لە نەتەوەی عەرەب لەنێو کافتریایەک لە شارۆچكه‌ی کەلار بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران.
راشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە، سه‌رجه‌م تۆمهتباركان دانیان بەوە دانا کە قوماریان کردووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (389) له یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
عه‌قید عه‌لی جه‌مال جه‌ختیشی كردهه كه پۆلیس ئاگاداری خاوەن کافتریاکانی سنووری گەرمیان دەکاتەوە كه لە هەر کافتریایەک قومار بکرێت، بە فەرمانی دادوەر کافتریاکەی دادەخەرێت و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.