پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ڕاوێژكارێكی سودانی ده‌داته‌وه كه پەیامێکی ئاراستەی هەرێم کردووە و دەڵیت ئێوە واز لە دیبلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایدهگهێنێت، پرسیارەکە ئەمەیە،سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون ، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جوڵەی دیبلۆماسی هەبێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌شڵێت، پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقلییەتە شۆفینییە پێداگری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
له كۆتاییدا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.