Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:53

لە هەرێمی کوردستان 32 نەمامگە بە نرخی پاڵپشتیکراو نەمام بەرهەم دەهێنن

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی 32 نەمامگە دەکات کە 805 ملیۆن دیناریان تێدا خەرج کراوە و هەلیکاریان بۆ 161 کەس ڕەخساندووە.

هەڵکەوت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی باخ و پاوان و دارستان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە: "لەو نەمامگانەوە نەمام بە نرخی پاڵپشتیکراو و زۆر ڕەمزی بە خەڵک و پرۆژەکان دەفرۆشرێت، کە زۆرجار لە تێچووی بەرهەمهێنانەکەیان کەمترە، ئەوەش پاڵپشتییە بۆ جوتیار و هاووڵاتییان تا بە ئاسانی نەمامیان بەدەست بگات".

لە هەرێمی کوردستاندا، ڕووبەری دارستان و پاوان، نزیکەی 10 ملیۆن دۆنم زەوی پێک دەهێنن، حکومەتی هەرێمیش لە ڕێگەی هاندانی نەمامگەکان و پرۆسەی ڕێکخراوی چاندنەوە، خواستییەتی ڕێژەی سەوزایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.