ده‌ستگیركرانی هاووڵاتییه‌ك به تۆمه‌تی بڕینی داری سروشتی ڕاگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی1ی2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بۆ سنورى بنکەکەیان لە ( چەمی گەڵاڵ ) توانییان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە بڕینی ژمارەیەك داری سروشتی لەجۆری بەڕوو.
راشیگه‌یاندووه، کەتەمەنی دارەکان زیاتر لە (15) ساڵ دەبێت، وەتوانرا دەستبگرن بەسەر دارە بڕدراوەکان و یەک ئۆتۆمبێل دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.