وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاریانداوه سزا به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و لایه‌نێكی ئێرانی بسه‌پێنن به‌هۆی پلان و هه‌وڵدانیان بۆ تیرۆركردنی كه‌سانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌ریتانیا سزامان به‌سه‌ر 8 كه‌س و لایه‌نی نوێی ئێرانی سه‌پاندووه.
راشیگه‌یاند: هۆكاری سه‌پاندنی سزایه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌وڵیانداوه یاخود پلان داڕشتووه بۆ تیرۆركردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌نێو وڵاتی به‌ریتانیا.
سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه دوای ئه‌و هێرشه درۆنییه دێت كه شه‌وی ڕابردوو له وڵاتی ئوردن كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و به‌هۆیه‌وه 3 سه‌رباز كوژران و 25ی دیكه‌ش بریندار ببوون.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كات و به شێوازێكی گونجاو وه‌ڵامیان بۆ هێرشه‌كه ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.