Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:36

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگه‌ی هه‌ولێر تاوتوێی گرانی نرخی گۆشتی سوور كرا

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌ به‌پرسانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی گرانی نرخی گۆشتی سوور كرا.

ئه‌مرۆ دووشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ لێژنه‌ی ئابووری كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌‌دا باس له‌ ره‌وشی بازاڕ و نرخه‌كانی شتومه‌ك كرا، به ‌تایبه‌تی ئێستا كه‌ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخەکانی گۆشتی سوور بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بوونەتەوە و خواسته‌كانیش بۆ گۆشتی سوور لە هەڵکشاندایە.

پارێزگاری هه‌ولێر گوێبیستی راپۆڕتی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ بوو كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ گۆڕانكارییه‌كانی نرخ له‌ بازاری جیهانی و نزمبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ئالییه‌تی هاورده‌كردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ له‌ ده‌روازه‌كانی سنوور و گرانی نرخی گواستنه‌وه ‌و كڕینی ئالیك، لەلایەکی دیکەوە گۆڕانی کەشوهەوا نەک تەنیا لە هه‌رێمی کوردستان، بەڵکو لە ناوچەکە و لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان قەیرانی هاوشێوه‌ی دروستکردووه‌.

ئومێد خۆشناو ته‌ئكیدی له‌سه‌ر راگرتنی شیرازه‌ی نرخی بازار كرده‌وه ‌و له‌مباره‌یه‌‌وه‌ کەمکردنەوەی رۆتینى هاوردەکردن دووپاتكرده‌وه ‌و ئه‌و راستییه‌شی خسته‌ڕوو كه‌وا گرانبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هۆکارێکی دیکەیە بۆ گرانبوونی گۆشت، به ‌جۆرێك بازرگانان ناچار دەکات ئەو ئاژەڵانە بە گرانتر بفرۆشنه‌وه.

پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له زه‌رووره‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش داوای له‌ لێژه‌ی په‌یوه‌ندار كرد راپۆڕتێك ئاماده‌ بكه‌ن و به‌ پوختی رێوشوێن و چاره‌سه‌رییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ ئه‌و گرانییه‌ دیاری بكه‌ن، تاوه‌كو له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ زیاتر مشووری بخوڕێ و دیراسه‌تی چاره‌سه‌ر ئامێزی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.