Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:37

په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئوردن كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه‌ له‌نێو وڵاتی ئوردن كرابووه‌‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی سه‌رباز ببوونه‌ قوربانی.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردون کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکوومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین".

هه‌ورامانی راشیگه‌یاند "لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین".

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.