Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:43

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كان داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م یه‌ك ده‌نگ بن

کوردستان TV
100%

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر چڕبوونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، داوایه‌كی ئاراسته‌ی‌ گشت هێز و لایه‌نه‌كان كرد دۆخه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگرن و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن دژی پیلانگێڕییه‌كان.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئیدانه‌كردنی هێرشە دوژمنکارانەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆڕ، رایگه‌یاند "بەئامانجگرتنی کێڵگەکە کە ژیان و ئابووری خەڵک و وڵاتەکەی پێوە بەندە، هیچ گومانێک بۆ ئەو ڕاستییە ناهێڵێتەوە کە ناحەزان ئامانجیان گەلی کوردستان و ڕووخانی قەوارە و دەسکەوتەکانییەتی".

ڕاشیگه‌یاند "لەم قۆناغە چارەنوسسازەدا، داوا لە گشت هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەم، چڕبوونەوەی هێرش و پەلامارەکان و مەترسییەکانی بۆ سەر خاک و گەل و ژێرخانی ئابووریمان لەبەرچاو بگرن".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "بۆ ئەم قۆناغە با ناتەبایی و بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلا بنێین و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست ڕێگەچارەیەک بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکان بدۆزینەوە".

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ "چارەنووس و ئایندەی ئەم وڵاتە، بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی و ئایینی و ئەخلاقییە و لە ئەستۆی هەموو لایەک".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.